له ساڵی (1264ك)(1226خ)(1848ز) دا شا موراد به‌گی كورد كه
به میری ره‌واندز به‌ناو بانگه له ناوچه‌ی ره‌واندز و كۆیه و حه‌ریر دا
هێزی په‌یدا كرد له‌ ناكاو په‌لاماری (ساوجبوڵاغی موكری) و
(سه‌رده‌شت) ی داو ئه‌و ناوچانه‌ی گرت .
كاتیك كه ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته فه‌تحعه‌لی شای
قاجار ، فه‌رمانێك بۆ خه‌سره‌و خان (حوكمڕانی ئه‌رده‌ڵان) ده‌رچوو
سه‌باره‌ت به‌ له‌ ناو بردنی .
خه‌سره‌و خانی بێ دره‌نگ به‌ سوپایه‌كی گه‌وره‌وه چوو بۆ
به‌ره‌نگار بوونه‌وه و شه‌ڕ كردنی .
له ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌شكری میری ڕه‌واندزی شكاند و تا
حه‌ریر دوایكه‌وت .
بڕی(30) هه‌زار تمه‌ن زێڕی نه‌قدیشی له‌ میری ره‌واندز
سه‌ند ، وه‌كوو سزایه‌ك بۆ ئه‌و زیانانه‌ی دابووی.
پاشان ئه‌مانی دایه‌ ، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆی و
به‌ر لوتفی شاهانه كه‌وت .